|


ڕۆژانه ده‌نگێک بۆ پێشخستنی ماڵپه‌ره‌که‌تان

| له‌ودیو ئاسمانه‌وه.......کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی |
|
نێردراو له لایه‌نchaw_Rash
له ڕۆژی July 21 2008 08:08:08 |

تاڵ تاڵی پرچه کاڵه خاوه‌که‌م
له په‌نجه‌ی تیرۆژه‌کان ده‌ئاڵێنم و
ده‌یده‌م به ڕوخساری خه‌واڵووتدا
هه‌رچی ماچه نه‌کراوه‌کانی لێوه هه‌نارییه‌کانمه
ئه‌یخه‌مه باوه‌شی په‌ڵه هه‌ورێکی چاو ڕه‌ش و
|
|
| يادت ئه كه م....... هؤنراوه ى رؤستـــم على |
|
نێردراو له لایه‌نchaw_Rash
له ڕۆژی July 19 2008 09:37:15 |

كــه رجى تــــؤ بى وه فا بــــوويت و ته نيــــــــات كــــــــــردم
لـــه باش ساليك دابران بروا بكه بر به دلم يادت ئه كــــــــــه م
زينـــــم بى تــــؤ بــــه ئاسانى جـــــؤن بيــــــناس كــــــــــه م
كـــــــوانى ماسى بــــى ئاو ئه زى هه ناســــه كـــــــــه م
بـــكه ريوه رزكــارم كـــه لـــه تـــه نيـــياى تـــكاده كــــه م
با جيتر له شه وه زه نكى ته نيايمدا نه كريم و بانكت نه كـه م
ده بيــــم بلى جكه له خؤشه ويستى جى بـوو تا وانه كه م
|
|
| بێ تۆیی .. شاڵاو |
|
نێردراو له لایه‌نchaw_Rash
له ڕۆژی July 19 2008 09:26:20 |

بێ تۆیی ڕوخاوه لانه‌ی عیشق‌و وه‌فاییم
بێ تۆیی نه‌ماوه‌خه‌و‌نی به‌هارو جوانیم
تابه‌که‌ی بناڵم ئه‌ی ئه‌زیزم ئه‌ی هه‌ناسه‌م
بـــــــــــۆ دله‌ی پر عیشق وتاسه‌م
ژیان بێ تۆ نه‌ماوه
ژوان چۆڵ وڕوخاوه
چی لێهات چـــی لێهات
عيشقی ئێمه چی لێهات
بــێ تۆیی ڕژاوه له چاوم ئه‌شکی خوێنین
بــێ تۆیی شکاوه دڵــــــــــــه‌ی پڕ زام وبرین
|
|
| بێنه گوڵم ... شاڵاو |
|
نێردراو له لایه‌نchaw_Rash
له ڕۆژی July 19 2008 09:21:59 |

بێنه گوڵم ده‌م بێنه
هه‌تاکو من هه‌م بێنه
له‌وه‌ته‌ی هه‌م نه‌مدیوه
له تۆوه هه‌ر خه‌م بێنه
بێنه گوڵم که‌ی دێنی
چاوه‌ڕێمه بۆم بێنی
چه‌ند جوانه ئه‌و نم نمه
پڕی گۆنات شه‌ونمه
زوڵفت ڕووی داپۆشیوه
دڵم بۆی خرۆشیوه
|
|
| بێ ده‌نگی .. هۆنراوه‌ی شاڵاو |
|
نێردراو له لایه‌نchaw_Rash
له ڕۆژی July 19 2008 09:16:24 |

هه‌تا که‌ی وا به بێ ده‌نگی
ڕاده‌مینێی
هیچ ووشه‌یه‌ک نادرکێنی
منیش خوڵیای بێ ده‌نگی تۆم ..
وه‌کو ده‌ریا هێمن ده‌ڕۆی
شه‌پۆڵ نیه پێت بزانێ
منیش شه‌یدای هێمنی تۆم
تۆ ئه‌وکه‌سه‌ی
هه‌موو ڕۆژێ دێیته ماڵی
دڵی ته‌نیام
سه‌رده‌که‌یته ڕۆژژمێری
یه‌که‌یه‌که‌ی ڕۆژه‌کانی
|
|
| به‌سه‌ر هاتی دڵداریم ... شاڵاو |
|
نێردراو له لایه‌نchaw_Rash
له ڕۆژی July 19 2008 09:14:39 |

به‌سه‌ر هاتی دڵداریم بۆته باسی ئه‌م شاره
هه‌موو خه‌لک ده‌یزانی بێ وه‌فابووی ئه‌م جاره
گریان له گیانی مندا له دوای تۆ وه‌ک بارانه
ده‌زانم ڕۆژێک ده‌مرم هه‌ر به‌و عیشقه‌ی جارانه
عیشقی من داستانێک بوو هه‌موو خه‌لـــک پێی زانی
که‌چی خۆت خستته ژێر پێت منیش بووم به‌قوربانی
رژان هه‌ردووک چاڤێت من هێنده‌ی ڕۆندک بارینم
وه‌رین گوڵێت باخــــــــــــی من ژبه‌ر ئاخ وناڵینم
|
|
| جوان و نه‌شمیڵ .. شاڵاو |
|
نێردراو له لایه‌نchaw_Rash
له ڕۆژی July 19 2008 09:12:23 |

ئه‌ی کچۆله‌ی جوان ووردیله‌ی نه‌شمیل
ئه‌ی دڵ تاوێ ناز تاوێکی تر دیڵ
خۆت نه‌خه‌یته ژێر باری دڵداری
هێشتان نازانی ئێش وئازاری
زۆری تر هاتن هه‌ر وایان فه‌رموو
لای من یه‌ک ڕوو بوون خۆیان هه‌زار روو
بوون به‌یادگاری و له‌دڵمدا مان
تاکو ته‌مه‌نی عیشقیم به‌سه‌ر چوو
به‌ڵێ ده‌ردی دڵ لای من زۆر ڕوونه
ده‌ردێکی سه‌خته‌و پڕ له‌هه‌ڵ چوونه
به‌سه‌رهاتی من هه‌ر دابڕانه
ڕۆژم تاریکه‌و شه‌وم گریانه
بۆیه کچۆله‌ی دل پڕئاگرو نوور
له‌منی عاشق زۆر بکه‌وه دوور
|
|
| ئه‌وڕۆژانه‌ی که‌ده‌تبینم ...هۆنراوه‌ی شاڵاو |
|
نێردراو له لایه‌نchaw_Rash
له ڕۆژی July 19 2008 09:05:47 |

ئه‌وڕۆژانه‌ی که ده‌تبینم
هه‌ر وه‌رزێ بێ لام به‌هاره
هه‌رچی ژانی دڵم هه‌یه
به دیتنت بێ ئازاره
ئه‌وساتانه‌ی تۆ دێیته ڵام
ته‌نها چاوم تۆ ده‌بینێ
هه‌موو خه‌م وئازارێکم
به‌دیتنی تۆ نامینێ
کاتێ چاوم پێت ده‌که‌وێ
گیانم ده‌فڕێ بۆ ئاسمان
ئیتر هه‌رگیز دڵ نایه‌وێ
دووباره بێ لێک دابڕان
|
|
| ئاشق چییه ..،هۆنراوه‌ی شاڵاو |
|
نێردراو له لایه‌نchaw_Rash
له ڕۆژی July 19 2008 09:03:45 |

من له پرشنگی چاوی تۆ تێده‌گه‌م عاشق چییه
هه‌رکه‌سێ له‌م پرشنگه تێ نه‌گا عاشق نی‌یه
با په‌تی زوڵفه‌که‌ی تۆ سێداره بێ بۆ گه‌رده‌نم
هه‌رکه‌سێ ڕزگاری بێ له‌م په‌ته ئاشق نی‌یه
تۆ به ده‌ستێ گیان ده‌به‌خشی و گیان ده‌به‌ی
هه‌ر به چاوێ گڕ ده‌به‌خشی و ده‌رمان ده‌ده‌ی
من وه‌کو شێخی موریدان وا به‌بێ چاره ده‌ژیم
گه‌ر زوو نه‌گه‌یته کارم بمکوژه ده‌ی تاکو که‌ی
|
|
| ئه‌مڕۆش ڕۆیی ( هۆنراوه‌ی شاڵاو ) |
|
نێردراو له لایه‌نchaw_Rash
له ڕۆژی July 19 2008 08:52:14 |

ئه‌مڕۆش ڕۆیی
نامه گێڕی گه‌ڕه‌که‌که‌م
ماڵ ماڵ گه‌ڕا
نامه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌موو به‌خشی
هه‌موو بسته زه‌مینێکی
ئه‌م شاره نامۆیه‌ی پێکا
کۆلێک نامه‌ی تازه‌ی پێ بوو
دره‌خت دره‌خت نامه‌ی چۆله‌که‌کانی هێنا
ته‌نها نامه‌یه‌ک نه‌گه‌یشت
نامه‌ی تۆ بوو ...
ئه‌مڕۆش ڕۆیی
ئه‌م ئێواره‌ش باخێک نه‌ما
له‌شاره‌که‌م
|
|
| ئه‌گه‌ر عیشقی تۆ نه‌بوایه .هۆنراوه‌ی شاڵاو علي |
|
نێردراو له لایه‌نchaw_Rash
له ڕۆژی July 19 2008 08:49:23 |

ئه‌گه‌رعه‌شقی تۆ نه‌بوایه
له ناو دڵم
وه‌کو زام و وه‌کو برین
هه‌رگیز شیعرم ... نه‌یده‌توانی
له ناو ده‌می عاشقاندا بتوێته‌وه
وه‌کو هه‌نگوین ..
ئه‌گه‌ر چاوی تۆ نه‌بوایه
وه‌کو چرا بۆ ڕوناکی تاریکه شه‌و
هه‌رگیز عاشقت نه‌ده‌دی
به‌دیار ووشه‌ی شیعری مندا
ببارێنی چاوانی خه‌و
|
|
|